گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەکنەلۆجیاى هەڵدانى درۆن

زێبارى ناوەڕۆکى پەیامێکى بۆ ئێران ئاشکراکرد لەبارەى هێرشەکانى هەولێرەوە

2021.08.06 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
زێبارى ناوەڕۆکى پەیامێکى بۆ ئێران ئاشکراکرد لەبارەى هێرشەکانى هەولێرەوە

ناس کورد-

 

هۆشیار زێبارى رایگەیاند، لەبارەى هێرشە موشەکییەکانى هەولێرەوە پەیامیان ئاڕاستەى ئێران کردووە کە تەکنەلۆجیاى هەڵدانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە تواناى ئەو گروپە چەکدارانەدا نییە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دروستبوون و لایەنى دیکە پێیداون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، لایەنى ئەمریکى بێدەنگ نەبووە لەبەرانبەر بە ئامانج گرتنى بەرژەوەندییەکانى لەبەغدا و هەولێر.

 

وتیشى فەرماندەى گشتى و راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى و سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى پێیان راگەیاندوون کە نازانن کێ فڕۆکەخانەى هەولێرى بە ئامانج گرتووە.

 

 لەبارەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران لەدواى هێرشە موشەکییەکیان، زێبارى باسى لەوەکرد، لەرێگەى کەناڵى نادیبلۆماسییەوە پەیامیان ئاڕاستەى ئێران کردووە کە تەکنەلۆجیاى هەڵدانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لەتواناى ئەو گروپانەدا نییە کە چەند ساڵێکە دروستبوون، لایەنى دیکە پێیان دەدات.

 

جەختیشیکردەوە، بۆ لایەنى ئێرانیان دوپاتکردووەتەوە کە ئەوان هەڵوێستیان جێگیرە لەبارەى مانەوەى هێزەکانى ئەمریکاوە، ئەو وڵاتەش تێگەیشتنى هەبووە بۆ هەڵوێستەکەیان.