گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆژنامەیەکى ئێرانى: بایدن پەیامێكی راستەخۆی بۆ ئێران ناردووە دەربارەی عێراق

2021.08.06 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەیەکى ئێرانى: بایدن پەیامێكی راستەخۆی بۆ ئێران ناردووە دەربارەی عێراق

ناس كورد-

 

رۆژنامەی شەرقی ئێرانی بڵاویكردەوە لە دوا دیداری كازمی و بایدن لە واشنتۆن سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكان لەبری سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی راستەوخۆی بۆ ئێران لە شێوەی نوشتەدا خستە بەر چاوی كامێراكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامە ریفۆرمخوازە ئێرانییەكە لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی ئابی 2021) جەخت دەكاتەوە بایدن پێی باش بووە نوشتەیەك بخاتە بەرچاوی كامێراكان بۆ ئێران لەبری ئەوەی بەمستەفا كازمیدا پەیام بنێرێت بۆ تاران. ناوەڕۆكی نوشتەكەش خراپ دیار نییە بۆ ئێران.  

 

بەگوێرەی ناوەڕۆكی كاغەزەكەی دەستی بایدن لەپاش دیداری كازمی، دوو دێڕ نوسرابوو "ئێران ڕاگرتنی هێرشەكان ـ دژی سوپای ئەمەریكا ـ بەهەند وەردەگرێت". دێڕی دووەمی باسی ئامادەیی ئەمەریكا دەكات بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكان.