گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاى یەکێتى: بڕیارەکانی هەفتەی داهاتوو جیاواز و کاریگەرتر دەبن

2021.08.06 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى یەکێتى: بڕیارەکانی هەفتەی داهاتوو جیاواز و کاریگەرتر دەبن

ناس کورد-

 

میدیاى نزیک لەماڵى تاڵەبانى لەزارى سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتى یەوە گواستییەوە، بڕیارەکانی هەفتەی داهاتوو "جیاواز و کاریگەرتر" دەبن و هەنگاوەکان خێراتر دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەوتەى سەرچاوەکە کە ناوى نەهێنراوە و بۆ میدیاى نزیک لەماڵى مام جەلال قسەیکردووە، یەکێتی سوورە لەسەر گۆڕانکارییەکان و لە هیچ بڕیارێک پاشگەز نابێتەوە و هەنگاوەکان بەرەو چاکسازی و چاککردنی ناوخۆی حزب زیاتر و بەپەلەتر دەبێت.

 

باسى لەوەشکردووە، سەرجەم ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاوە داواکراون دەبێت بچنە بەردەم دادگا و لەوێ بێتاوانی خۆیان بسەلمێنن، گۆڕانکاری و بڕیارەکانی هەفتەی داهاتوو جیاواز و کاریگەرتر دەبن لەو بڕیارانەی لە هەفتەکانی رابردوودا دراون.

 

بارودۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز  

 

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.     

  

 میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.