گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى هەڵوێستێکى جیاوازى لەبارەى کێشەکان راگەیاند

2021.08.06 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى هەڵوێستێکى جیاوازى لەبارەى کێشەکان راگەیاند

ناس کورد-

 

میدیاى لاهور جەنگى لەزارى ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتییەوە گواستییەوە، رووداوەکانى ئێستاى یەکێتى بە ڕێڕەوی ڕاستی حزبی و بە پێی پەیڕەو نەبووە، سەرکردایەتیش کۆنەبووەتەوە بۆ پەسەندکردنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاى لاهور جەنگى، ژینۆ محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاندووە "کەسانێك لێرەو لەوێ بە ناوی هەموو سەرکردایەتی یەکێتیەوە قسە دەکەن و وای دەردەخەن کە سەرکردایەتی یەکێتی ڕازییە و پەسندی هەموو ئەو ڕووداوانەی کردووە".

 

دەشڵێت "بە هیچ جۆرێك سەرکردایەتی کۆبوونەوەی نەکردووە تا ڕای تێکڕای سەرکردایەتی وەرگیرێ، بۆیە هەرکات کۆبوونەوەی سەرکردایەتی گیرا ئەو کات ڕای فەرمی سەرکردایەتی لەوێ ڕادەگەیەنرێ و لە کۆبوونەوە بڕیاری سەرکردایەتی وەردەگیرێت، پێچەوانەی ئەوە هەر قسە و باسێك بە ناوی سەرکردایەتیەوە جگە لە چەواشە کردنی ڕای گشتی شێکی تر نیە".

 

ژینۆ محەمەد باسى لەوەشکردووە "لە ڕۆژی ٨ تەمموزەوە کۆمەڵێك ڕووداو و گۆڕانکاری لە ناو یەکێتی ڕویداوە کە دڵی هەموو یەکێتی و تەنانەت خەڵکانێك لە دەرەوەی یەکێتیشی ناڕەحەت کردووە، بۆشەرعیەت دان بەو کارانەی کە بە هیچ جۆرێك نە بە ڕێڕەوی ڕاستی حزبی کراوە و نە بە پێ ی پەیڕەو ڕێگە پێدراوە".

 

لەدواى روداوەکانى هەشتى تەموزى ناو یەکێتى یەوە تا ئێستا سەرکردایەتى یەکێتى کۆنەبووەتەوە، بەڵام مەکتەبى سیاسی ئەو حزبە لەچەند رۆژى رابردوودا یەکەم کۆبوونەوەى لەو بارەیەوە ئەنجامدا.

 

رۆژى (3ی ئابی 2021) سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە نوسراوێکدا چەند داواکارییەکى خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و دەڵێت، "بارودۆخی ئێستای یەکێتیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە ناکرێت لەمە زیاتر تەشەنە بکات."  

  

لە نوسراوێکدا کە واژۆی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەرە و ئاڕاستەی هاوسەرۆک و دەستەی کارگێڕ و مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە کراوە (3ی ئابی 2021) دەڵێت، "بەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕوانینە بارودۆخی نەخوازراوی ئێستای ناوخۆیی یەکێتی کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە ناکرێت لەمە زیاتر تەشەنە بکات، بۆ هێورکردنەوەى ئەم بارودۆخەکە" سێ داواکاری دەکات.  

  

1- پێویستە دەستبەجێ میدیای ڕەسمی (ی ن ک) دووبخرێتەوە لە ململانێی ناوخۆ، دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی هێورکردنەوە و یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی (ی ن ک) ببینێت.  

 

2-پێویستە بە هیچ شێوەیەک هێزی چەکدار بۆ یەکلاییکردنەوەى ململانێی ناوخۆیی حزب بەکارنەهێنرێت.  

 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی باڵاترین دەسەڵاتە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەى ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجام بدرێت و کێشەکان لەناو ئەنجومەندا ڕێگا و چارەی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە، بەردەوامی کێشەکانیش یەکێتی بە ئاڕاستەیەکی نادیاردا دەبات.