گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم لەگەڵ رەئیسى و قاليباف

2021.08.06 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم لەگەڵ رەئیسى و قاليباف

ناس کورد-

 

شاندى هەرێم بەسەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانەکەيدا بۆ تاران لەگەڵ هەریەکە لە ئيبراهيم ڕەئيسى ىسه‌رۆكى ئێران و محه‌مه‌د باقر قاليباف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلامى کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەگەڵ رەئیسى كه‌ ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماده‌ بوون، په‌يوه‌ندييه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.

 

هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.

May be an image of 1 person, standing and indoor

هەر لەبارەى ئەو کۆبوونەوەیەوە، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان  بریکاری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانى ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتى "سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمرۆ لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی دیداری کرد ووە پەیوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و‌عێراق دۆستانە و ستراتیژییە".

 

دواى ئەو کۆبوونەوەیە، شاندى هەرێم بەسەرۆکایەتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه‌.

May be an image of one or more people, people standing and indoor

لەکۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به‌ بوار‌ه‌كانى په‌يوه‌نديى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و ئارامى تاوتوێ كران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم.