گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکەکە داواى رونکردنەوە لە پارتى دەکات

2021.08.06 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە داواى رونکردنەوە لە پارتى دەکات

 

ناس کورد-

 

پارتى کرێکارانى کوردستان داواى رونکردنەوە لە پارتى دەکات لەبارەى گرژى و ئاڵۆزییەکانى خەلیفانەوە، کە بەوتەى ئەوان گەمارۆى چەند گەریلایەک دراوە و هێرشیان کراوەتە سەر، بەڵام وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم پەکەکە بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى فەرمى پەکەکە ئەمڕۆ هەینى بڵاویکردەوە،"ئەوەی لە خەلیفان ڕوویدا ئێستا ڕوون نییە بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هیچ زانیارییەک لە گروپێکی گەریلا بەدەست نەکەوتووە، شەهید و بریندار هەیە، دەبێت پەدەکەش روندکردنەوەیەک بدات". 

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "دواخستنی ئاشکراکردنی رووداوەکە بارودۆخەکە خراپتر دەکات".

 

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی پێشمەرگە (26ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، لە سنوری خەلیفان-بێخمە چەند گەریلایەکی پەکەکە تەقەیان لە بازگەیەکی پێشمەرگە و شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و زیانی گیانی هەیە بەهۆی ڕووداوەکەوە.