ناس کورد-
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم دوا مۆڵەتى بۆ ئەو شوێنانە دیاریکرد کە بەنایاسایی کارەبایان راکێشاوە و دەڵێت بەیەک کلیک کارەباکەیان دەبڕدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى وەزارەتەکە، ئەو شوێنانەى کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی 2021/8/18 دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو مۆڵەتە تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە و پێوەری پێشووی کارەبایان نییە، بەڵام پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە.