گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان نزیکترینیانە

ناوی مێسی بە پێنج یانەوە بەسترایەوە

2021.08.05 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی مێسی بە پێنج یانەوە بەسترایەوە

ناس کورد- 

لەدوای نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، ناوی لیۆنێل مێسی بە سێ یانەی ئەوروپی و دوو یانەی ئەرجەنتینییەوە دەبەسترێتەوە کە ئەگەری هەیە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پەیوەندییان پێوە بکات و پاریس سانجێرمان نزیکترینیانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای 17 ساڵ، یانەی بەرشەلۆنە لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا بە فەرمیی ڕۆشتنی مێسیی لە یانەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، یاریزانەکە ئازادە، هەروەها ناوی لە لیستی یاریزانەکاندا سڕییەوە. 

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەوروپا، ناوی مێسی بە سێ یانەی ئەوروپییەوە دەسبەستنەوە کە ئەمانەن: 

 

پاریس سانجێرمان

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، یانە پاریسییەکە لە هەمووان نزیکترە لە مێسییەوە، ئەویش بەهۆی توانای زۆری دارایی یانەکەوە کە دەتوانێت سەرجەم مەرجەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە جێبەجێ بکات. 

 

یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی مێسی لە پاریس نزیکدەکاتەوە بوونی چەند هاوڕێیەکیەتی بەتایبەت هەریەک لە دیماریا و پارادێسی هاونیشتیمانیی و نێیماری بەڕازیلی. 

 

هەو لەو چوارچێوەیەدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەیەکی مێسی و ئەو سێ یاریزانە و مارکۆ ڤیراتی بڵاوبووەوە کە ئەوەش وای کردووە ڕۆژنامەکان زیاتر ناوی مێسی بە یانە فەڕەنسییەکەوە ببەستنەوە. 


me_ga.php?id=4343

 

مانچستەر سیتی

 

ئەوەی کە مێسی بە مان سیتییەوە دەبەستێتەوە بوونی پەیوەندییەکی بەهێزە لەنێوان یاریزانەکە و گواردیۆلای ڕاهێنەری ئەو یانەیە، هەروەها توانای زۆری یانەکە لە ڕووی مادییەوە. 

 

ئەوەشی کە ڕەنگە ببێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو گواستنەوەیەدا، ئەوەیە کە هەر ئەمڕۆ یانە ئینگلیزییەکە گرێبەستێکی گرانبەهای لەگەڵ جاک گریلێشی ئینگلیزی واژۆ کردووە بە دەوروبەری 100 ملیۆن پاوەند. 

 

چێڵسی 

 

لەدوای بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی ڕآبردوو. ئیبرامۆڤیچی ملیاردێری ڕووسی دەیەوێت ڕیزەکانی یانەکەی بەهێز بکاتەوە. 

 

سەرچاوەکان دەڵێت، ملیاردێرە ڕووسییەکە خەزێنەکەی بۆ کڕینی یاریزانی نوێ کردووەتەوە بەتایبەت کە بەدەست نەبوونی هێرشبەرەوە دەناڵێنن و مێسی دەبێتە هاوکارێکی گەورە بۆیان. 

 

گەڕانەوە بۆ ئەرجەنتین 

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکانی بەردەم مێسی گەڕانەوەیە بۆ یاریکردن لە خولی وڵاتەکەی، ئەگەرچی ئەمە ئەگەرێکی دوورە ئەوەش بەهۆی ئەوەی هێشتا مێسی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و تەنانەت ئەمساڵ ڕکابەرێکی بەهێزی بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهانە. 

 

سەرچاوەکان لە ئەگەری بڕیارێکی وەهای مێسیدا ناوی دەبەستنەوە بە هەردوو یانەی نیوز ئۆڵد بۆیز یاخود بۆکاجۆنیۆرزەوە.