گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’هەرێم؛ هەوڵێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین سەری نەگرت’’

2021.08.05 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەرێم؛ هەوڵێک بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین سەری نەگرت’’

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى و زە و سامانە سروشتیەکان ئاشکراى دەکات، حکومەت بە بیانوى بەرزکردنەوەى کوالێتى باجى لەسەر هاوردەکردنى بەنزین  زیاد کردووە، بەڵام کوالێتییەکەی هەروەک پێشترە، دەشڵێت، سەردانێکیان بۆ لای وەزیری سامانە سروشتییەکان شکستی هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان گەزنەیى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان (پێنجشەممە 5ى ئابى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕایگەیاند، "لەماوەی ڕابردوودا حکومەت باجی لەسەر هاوردەکردنی بەنزین دانا، ئەوەش بە بیانووی بەرزکردنەوەی کوالێتی، بەڵام  کوالێتى ئێستاى بەنزین هەمان کوالێتى پێشووى هەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە خەزانەکانى هەرسێ شارەکەى هەرێم مادەى ترسناک و زیان بەخش تێکەڵی بەنزین دەکرێت بۆ نەخۆشیەکانى شێرپەنجە و ژنى دووگیان زیانى هەیە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "بڕیار بوو وەک لیژنەى وزە سەردانى وەزیر و وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بکەین بۆ چارەسەرى کێشەى بەنزین، بەڵام ئەو سەردانە نەکراوە".

 

سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی بەنزین لە چەند بەنزینخانەیەکی هەولێر، گەزنەیی باسی لەوەکرد، " ئەوە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە کۆمپانیاى کار بەنزین بۆ کۆمەڵێک بەنزینخانەى تایبەت بە خۆى دابین دەکات لە هەولێر ئەمەش کێشەى بەنزین چارەسەر ناکات."