ناس کورد-
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بهرههمهێنانی كارهبا به سووتهمهنی كهم دهكاتهوه و هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی گازی سروشتی و وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبا، نوێنەری وەزارەتی کارەبا لە ورکشۆپی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، "وەزارەتی کارەبا لە چوارچێوەی ئەم پلانە نیشتمانییە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، لە پێناو پاراستنی ژینگە، بەرهەمهێنانی کارەبا بە سوتەمەنیی نەیاری ژینگە کەم دەکاتەوە و هەوڵ دەدات بە زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا، ئاستی ھۆشیاری ھاووڵاتیان بۆ بەکارهێنانی کارەبا بەرز بکاتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی کارەبا هەوڵەکانی بۆ بەکارهێنانی گازی سروشتی و وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێکردووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزارەتی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەک و بەرێوەبەرایەتیی راگەیاندنەوە، ھەنگاوی گرنگی بەرەو ئابوورییانە بەکارھێنانی کارەبا و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ھاووڵاتیانی ناوە، کە بەم شێوەیە رۆڵ و ئەرکی خۆی لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ لە بواری پسپۆرییەکەی جێبەجێ دەکات."