گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی وادەی باران بارینی دیکە و دابەزینی پلەکانی گەرما ئاشکرا دەکات

2021.08.05 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی وادەی باران بارینی دیکە و دابەزینی پلەکانی گەرما ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و پێشبینیش دەکات سبەینێش باران لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت و پلەکانی گەرمیش دابەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "پێشبینى دەکرێ ئەمشەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ئاسمانى ناوەڕاستى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بێت و ئاسمانى ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵات پەڵەهەور و هەندێ کات نیمچە هەور بێت، هەروەها خێرایی با لە دوای نیوە شەو لە سنوری هەولێر چالاک بێت بۆ 20کم/ک." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " سبەى پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت، هەروەها بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە سبەى پێشبینى دەکرێ لە ئێوارە و شەودا ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەور و نیمچە هەور لەگەڵ هەورەبروسکە و نمە باران لە کات و  شوێنى جیاوازبە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان." 



بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "لە ماوەى 12 کاتژمێری ڕابردوودا 0.4 ملم باران لە سەنتەرى شاری سلێمانى باریوە، بەڵام لە هەندێ شوێنى ترى شارەکەدا بڕێکى زیاتر باران باریوە وە لە ناحیەى پیرمامیش دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە"