کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، داوا له به‌رپرسانی نه‌وتی عێراق ده‌كات نرخی به‌نزین و گاز و نه‌وتی سپی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك عێراقی لێ بكرێت. . غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، ئاماژه به‌وه ده‌كات "لەهەوڵداین بۆدابینکردنی سوتەمەنی بۆهەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی سوتەمەنی لەعێراق گفتوگۆم کرد‌و دوو خاڵم باسکرد سەبارەت بەسوتەمەنی هەرێمی کوردستان". . غالب محه‌مه‌د روونیده‌كاته‌وه، دوێنێ وەک لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەکانی عێراق کۆبوونەوەیان کردووه لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئه‌و داوای ئەوەی کردووه کە نرخی (بەنزین و گاز و نەوتی سپی) لە هەرێمی کوردستان وەک عێراقی لێ بکرێت. . په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نرخ لە نێوان هەرێم و عێراقدا، هەروەها پێی ڕاگەیاندوون گەر کێشەتان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەیە بەهۆی راده‌ستنه‌كردنی نەوت، ئەوە بڕۆن چۆن و چی دەکەن بیکەن بۆ گەڕانەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام هاووڵاتیانی هەرێم تاوانیان نیە و هەقی خۆیانە وەک هاووڵاتیەکی عێراقی سودمەند بن لە سوتەمەنی عێراق. . هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، داوای ئه‌وه كراوه نەوتی ڕەش بۆ کارگەکانی هەرێم دابینبکرێت، به‌و مه‌رجه‌ی چاودێری ئه‌وه بكرێت كه بگاته ده‌ست هاووڵاتیانی هه‌رێم. . به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی هه‌رێم به كۆمپانیای سۆمۆ، كۆتایی دێت. . جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هەموو هەوڵێک دەدەم هەتا بەنزین و نەوتی سپی و گاز بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بە نرخی عێراق پەیدا دەکەن و هەموو ڕێگەیەکی یاسایی و دەستوری دەگرنە بەر بۆ ئەوەی سوتەمەنی بگاتە دەستی هاوڵاتیان و هەروەها دەست دەکەن بە چاودێریکردنی ئەو ڕێژە نەوته سپییه‌ی کە هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە دەگاتە دەستی هاووڵاتیان . .