گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەرشەلۆنە بەفەرمی ڕۆشتنی لیۆنێل مێسیی لە یانەکە ڕاگەیاند

2021.08.05 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەرشەلۆنە بەفەرمی ڕۆشتنی لیۆنێل مێسیی لە یانەکە ڕاگەیاند

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی و چاوەڕواننەکراودا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند، لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی لە یانەکە بەردەوام نابێت و گرێبەستەکەی کۆتایی هات و دەشڵێت، بارودۆخی دارایی هۆکاری ڕێککنەکەوتنی هەردوولایە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمیی یانەکە ڕایگەیاند، "لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردوام نابێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرچەندە هەردوولا نزیکبوون لە ڕێککەوتن، بەڵام بەهۆی بارودۆخی داراییەوە کێشە لە ڕێککەوتنەکەدا دروست بوو، بۆیە مێسی ناچارنییە بە مانەوە لە بەرشەلۆنە."

 

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "یانەی بەرشەلۆنە بە دڵێكی پڕەوە سوپاسگوزاری بۆ ئەو یاریزانە دەردەبڕێت کە بەشداربووە لە دەستکەوتە گەورەکانی یانەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە کاروانی داهاتوویدا." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، مێسی و بەرشەلۆنە سەرقاڵی گفتوگۆ بوون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان و لەدوای گەڕانەوەی لاپۆرتاش بۆ سەرۆکایەتی یانەکە کارەکە بە ئاسانتر دەبینرا. 

 

سەرچاوەکانی هەواڵییەکانی ئیسپانیا دەڵێن، بڕیاربووە ئەمڕۆ هەردوولا بگەنە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، بەڵام کێشە لەنێوان هەردوولادا دروست بووە و هەردوولا گەیشتوون بە بنبەست. 

 

لەئێستاشدا هەردوو یانەی مانچستەرسیتی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دوو نزیکترین یانەن لە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەوە، بەتایبەت کە هەردوو یانە لەڕووی مادییەوە کێشەیان لەگەڵ موچەی مانگانەی مێسی نییە و هەروەها گواردیۆلا لە مان سیتی و نێیمار لە پاریس دوو هاوڕێی نزیکی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەن و کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانی هەیە.