گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’فڕۆکەیەکی تورکیا لە خواکورک خرایە خوارەوە’’

2021.08.05 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
’’فڕۆکەیەکی تورکیا لە خواکورک خرایە خوارەوە’’

ناس کورد- 

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستاردا لە هەرێمی خواکورک، شەش سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش کراوەتە ئامانج و کەوتووەتە دەست گەریلا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، " گەریلاکانی یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خواکورک چالاکییان ئەنجامداوە و شەش سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،"هەر لە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە خواکورک کراوەتە ئامانج، خراوەتە خوارەوە و پارچەکانی کەوتووەتە دەست گەریلا."