گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە جەعفەر شێخ مستەفاوە

2021.08.05 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە جەعفەر شێخ مستەفاوە

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی هەرێم بە ئامادەبوونی هێزی هاوپەیمانان  لەگەڵ فەرماندەی یەکەی 70 بەرپرسی و فەرماندەی چەند لیوایەکی پێشمەرگەدا لەبارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەنگاوی باش لەوبارەیەوە نراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی یەکەی (70) و بەرپرسی لیوا و میحوەرەکانی یەک و دوو و سێ و چوار و بەرپرسی هێزی پشتیوانيی دوو، بە ئامادەبوونی هێزی هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانيان، تاوتوێی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "جێگری سەرۆکی هەرێم دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یاسا سەربازییەکاندا بە هەنگاوێکی باش لێکدایەوە و هەموو ئەو هەنگاوانەی به‌رز نرخاند كه‌ له‌مباره‌يه‌وه‌ نراون، هەروەها سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەرییان هەوڵی بەردەواميان بۆ بە دامەزراوەییکردن و بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆسەیە و هاریکاری و مەشق و ڕاهێنانەکانیانی بە پێشمەرگە بە شێوەیەکی ئەکادیمی بە گرنگ و پێویست زانی."

 

ئەوەش هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی هەرێم هيواى خواست هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی هێزێکی یەکگرتوو و نیشتیمانيی دوور لە هەژموونی حزب خێراتر بکرێن لەپێناو ئارامی و ئاسایش و سەقامگیريی زیاتر بۆ ناوچەکە، چونکە بەردەوام تیرۆریستانی داعش لە جموجۆڵ و خۆڕێکخستنەوەدان و بوونەتە مایەی هەڕەشە و تێکدانی ئارامی لە ناوچەکەدا.

 

Shex-Cafer2.jpeg

Shex-Cafer1-3.jpeg

Shex-Cafer-4.jpeg