ناس كورد-
دوو خوێندکاری دوانەی 12ی ئامادەیی لە قەزای دەربەندیخان، کۆ نمرەی وانەکانیان وەک یەکە.
.
شەوی ڕابردوو، نمرەی پۆله کۆتاکان، لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و لە مەراسیمێکیشدا لە هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەمەکان ڕێکخراو لە وتەیەکیشدا پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ڕێژهی دەرچوون لەمساڵدا لەسەدا 46 بووە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ئەو ڕێژەیە لەسەدا 26 بووە.
.
لەنێو هەموو نمرە بەرزەکان و خوێندکارە سەرکەوتووەکانیشدا، چیرۆکی دوو خوشک و برای دووانە بووەتەجێی سەرنجی هاووڵاتیان، ئەوانیش ڤان ڕۆستەم ئەحمەد و ئاکام ڕۆستەم ئەحمەدن کە هەردووکیان لە قۆناغی 12ی ئامادەین و وەک یەک نمرەکانیان بۆ هاتووەتەوە.
.
ئەو دوو خوشک و برایە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن و هەردووکیان نمرەی 94یان بەرکەوتووە، ئەو خوشک و برایە 13 ساڵە شان بەشانی یەک دەخوێنن و لە قۆناغەکانی ڕابردووشیاندا هەمیشە نمرەکانیان وەک یەک بووە و هەردەم هەنگاوەکانیان وەک و یەک ناوە.
.
ئاڤان و ئەحمەد، ئەمساڵ دووەم ساڵیان بووە لە پۆلی 12ی ئامادەیی و ساڵی ڕابردوو هەردووکیان کۆنمرەکانیان 85 بووە، بەڵام ئەو نمرەیەیان لەئاستی تواناکانی خۆیان نەدیووە و خۆیان هێشتووەتەوە بۆ ئەمساڵ، ئەمساڵیش وەک یەک هەردووکیان یەک نمرەیان دووبارە بەدەستهێناوەتەوە.
.