ناس کورد-
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی 200 ملیار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت تا کاتی پەسەندکردنی بودجە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەداد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 5ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، " ناردنی 200 ملیاره‌كه لەلایەن بەغداوە بۆ یه‌ك مانگ نیه، بەڵکو تا ئه‌و كاته‌ی كه بودجه په‌سند ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت."
وتیشی، "دواكه‌وتنی به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش، په‌یوه‌سته به كاری لێژنه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم كه وردبینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق، ئەو بڕە پارەیە کە 200 ملیارە بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، تا كاتی په‌سندكردنی بودجه."
جەختیشیکردەوە، " حكومه‌ت دوا كه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی بودجه، ئێمه داوامان له كردووه په‌له بكه‌ن له ته‌واو كردنی ورده‌كاری بودجه كه وایكردووه پڕۆژه‌كان دوا بكه‌وێت."