ناس کورد-
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئه‌و لیژنه هاوبه‌شانه‌ی که له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد پێکهاتووه بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشانەی کرانە سەر هەولێر هیچ ئه‌نجامێکیان نه‌بووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەفین دزەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا وتى "له‌ڕاستیدا ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی که له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کراوه چ به موشه‌ک و چ به درۆن جێی نیگه‌رانی هه‌موولایه‌کمانه و پێویسته جێی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌ک بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و لیژنه هاوبه‌شانه‌ی که له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد پێکهاتووه بۆ به‌دواداچوون و به مه‌لموسی دیاریکردنی لایه‌نه‌کان هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه".
وتیشى "له‌ڕووی شوێن یاخود ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌به‌رده‌ست بووه سه‌باره‌ت به که‌سانێک که له‌پشته‌وه بوون، ئه‌و زانیاریانه هه‌یه به‌ڵام پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه."
دزەیی جەختیکردەوە، سنوردانان بۆ ئه‌و هێزانه به‌پلەی یه‌که‌م حکومه‌تی فیدڕاڵی لێی به‌رپرسه "چونکه هه‌رێم به‌شێکه له‌عێراق، وه ئه‌و ملیشیانهش ئه‌وانه‌ی که ناویان دێت له‌ناو خاکی عێراقن و به‌شێکیشیان له‌سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌مویل-پاره‌دار ده‌کرێن".