گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیبراهیم رەئیسى پشتیوانى بۆ هەوڵەکانى عێراق راگەیاند

2021.08.05 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئیبراهیم رەئیسى پشتیوانى بۆ هەوڵەکانى عێراق راگەیاند

ناس کورد-

ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراوى ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى پشتیوانى هەوڵەکانى عێراق دەکات بۆ هێورکردنەوەى گرژییەکانى ناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى رەئیسى لەمیانەى کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک کۆمار کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح جەختیکردووەتەوە کە عێراق کاردەکات لەسەر پتەوکردنى پەیوەندى هاوسەنگانەى خۆى و پشتیوانى رێڕەوى گفتوگۆ و نزیکبوونەوە لەپێناو بەدیهێنانى سەقامگیریی و ئاشتى لەناوچەکە.

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارى نوێی ئێران گەیشتە تاران.

 

شاندى یاوەرى بەرهەم ساڵح پێکهاتوون، لە فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دەیان کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتە کە پاش گەیشتنیان لەلایەن بەرپرسانى ئێرانەوە پێشوازیان لێکرا.


ڕێورەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆ کاتژمێر 17 ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت.