گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’225 کامێراى جێگیر’’

کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ’’دەدرێتە کەرتى تایبەت’’

2021.08.05 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ’’دەدرێتە کەرتى تایبەت’’

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، کامێراکانی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و دواتر شارەکانى دیکە دەدرێتە کەرتی تایبەت، ئەوەش کارێکی دروست نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى حەمەساڵح لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماژەى بەوەکرد،کامێرا جێگیرەکانى هاتوچۆ دراون بە کۆمپانیایەک و وەزارەتى ناوخۆ گرێبەستى لەگەڵدا کردووە بۆ دانانى 225 کامێراى جێگیر لەسنورى سلێمانى و راپەڕین و گەرمیان.

 

دەشڵێت، تێچووى پڕۆژەکە 53 ملیار دینارە، داهاتەکەى 80% بۆ کۆمپانیا و 20%ى بۆ حکومەت دەبێت، تا کۆمپانیاکە کۆى تێچووەکەى دەردەهێنێتەوە، دواتر رێژەکە پێچەوانە دەکرێتەوە.

 

me_ga.php?id=4339