ناس کورد-
دژه تیرۆری یەکێتى رایگەیاند، له هه‌ر شوێنێک تاوانباران خۆیان حه‌شار بده‌ن و بیانه‌وێت له لێپرسینه‌وه و سزادان هه‌ڵبێن، راپێچی به‌رده‌م یاسایان ده‌که‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "هه‌ندێک که‌س و تاقم بۆ مه‌رامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژه تیرۆر به‌کار ده‌هێنن. ئێمه رێگه به چه‌واشه‌کاریی له‌وجۆره ناده‌ین، لێکۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێ کردووه و هه‌ر که‌س و تاقمێک تێوه‌گلابن، رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌که‌ینه‌وه".
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگه‌یه‌ندراوێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایده‌گه‌یه‌نین که ده‌زگاکه‌مان هێزی به‌رجه‌سته‌کردنی سه‌روه‌ریی یاسا و راپێچکردنی تاوانبارانه بۆ به‌رده‌م یاسا، له هه‌ر شوێنێک تاوانباران خۆیان حه‌شار بده‌ن و بیانه‌وێت له لێپرسینه‌وه و سزادان هه‌ڵبێن، ئێمه راپێچی به‌رده‌م یاسایان ده‌که‌ین.
له‌کاتێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر خۆی به دوور گرتووه له ململانێ سیاسییه‌کان، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س و تاقم بۆ مه‌رامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژه تیرۆر به‌کار ده‌هێنن. ئێمه رێگه به چه‌واشه‌کاریی له‌وجۆره ناده‌ین، لێکۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێ کردووه و هه‌ر که‌س و تاقمێک تێوه‌گلابن، رووبه‌ڕووی یاسایان ده‌که‌ینه‌وه.