گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانيارى زياتر

بەنزین بەپێچەوانەى پێشبینییەکانەوە هەنگاو دەنێت

2021.08.05 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەنزین بەپێچەوانەى پێشبینییەکانەوە هەنگاو دەنێت

ناس کورد-


نرخى بەنزین لە بەنزینخانەکانى سلێمانى بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆوە بینى، سەرەراى هەوڵ و پێشبینى بەشێک لە بەرپرسان بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد"، نرخى لیترێک بە نزینى موحەسەن لە 825 دینارەوە بۆ 850 دینار بەرزبووەتەوە، بەڵام نرخى نۆرماڵ جێگیرە و لە 775 دیناردا ماوەتەوە.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بڕیارى زیادکردنى نرخ گشتگیرە و سەرجەم بەنزینخانەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نرخەکە بەرزبکەنەوە.

 

ناس کورد پەیوەندى بە وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، مانگى رابردوو چەند بەرپرسێکى ئیدارەى خۆجێی لە پارێزگاى هەولێر جەختیانکردەوە، بەنزین لە نرخێکى نزمدا جێگیر دەکرێت، دواى ئەوەى حکومەت باج لەسەر هاوردەکردنى لادەبات.

 

بەڵام بەهمەن محەمەد نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى، (22ى تەمموزى 2021) بە "ناس کورد "ى ڕاگەیاند "کەس ناتوانێت تەحەکوم بەنرخى بەنزینەوە بکات، چونکە کاڵایەکى جیهانییە ئێمە لە بۆرسە دەیکڕین، ئەگەر حکومەت باج و ڕسومات لاببات کاریگەرى دەبێت بەس بەو شێوەیەش نا کە باسدەکرێت".

 

ئاماژەى بەوەش کرد، پێشتریش حکومەت باج وڕسوماتیشى وەردەگرت ئەوان بەنزینیان دەفرۆشت بە (٤٥٠ -٥٠٠) دینار، بەڵام بەرزبوونەوەى نرخ لەئێستادا زیاتر پەیوەندى بە بەرزبوونەوەى نرخەکەوە هەیە لە بۆرسەدا.

 

لە بارەى دابەزینى نرخى بەنزین لە شارى هەولێر، بەهمەن محەمەد وتى، لەکۆى 400 بەنزینخانە لە هەولێر 30 بەنزینخانە نرخیان دابەزاندووە ئەویش کۆمپانیاى (کار گروپ) بۆیان دابیندەکات.