گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامێکى فەرمى

پارتى لەسەر ’’سیناریۆى’’ کێشەکانى ناو یەکێتى هاتەدەنگ

2021.08.05 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر ’’سیناریۆى’’ کێشەکانى ناو یەکێتى هاتەدەنگ

ناس کورد-

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، سیناریۆى کێشەکانى ناو یەکێتى ئەوان نەیاننوسیوە و ئێستا زەمینەکە لەبارترە بۆ نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێباری لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى رووداو لەبارەى گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی وتى "ئەمە کێشەیەکی نێوخۆی یەکێتییە، پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە، بەڵام بەڕاستی لە دوای دروستبوونی ئەو کێشە نیوخۆییانە، ئێمە بێلایەن بووینە".

لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەەى بۆچی هەندێکجار تۆمەتبار دەکرێن بەوەی لە بنەڕەتدا سیناریۆیەکە پارتی نووسیویەتی، زێباری دەڵێت "نەخێر، ئێمە هەرگیز نە سیناریۆیەکەمان نووسیوە، نە دەستوەردانمان کردووە، بە پێچەوانەوە لە ماوەی دروستبوونی ئەو کێشەیە هەموو لایەنەکان تەقدیری هەڵوێستی ئێمە دەکەن".


دەشڵێت "ئەمە کێشەی نێوخۆیە و خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن، بەپێی بنەماکانی نێو یەکێتی، حەز دەکەین بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر ببێت، چونکە نە لە بەرژەوەندی هەرێم و نە لە بەرژەوەندی سلێمانییە، نە لە بەرژەوەندی ئێمەیە وەکو پارتی، چەند زووتر بتوانن زاڵ بن لەسەر ئەمە ناوماڵی خۆیان رێکبخەن، بە دڵنیاییەوە بەپێی تەوافوقی خۆیان".

 

زێبارى جەختیکردووەتەوە، زەمینەکە لەبارترە بۆ نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە داهاتوودا، ئاراستەکە بەرەو ئەوەیە.

 

بارودۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز  

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.   

  

 میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.