ناس کورد-
مەلا مەزهەر خۆراسانى رایگەیاند، حەرامە هاوڵاتییان پارەى ئاو و کارەبا بدەنە حکومەتێک لەکاتێکدا ئەو قەزارى خەڵکە و موچەى پاشەکەوت و بڕاوى فەرمانبەرانى نەداوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەلا مەزهەر لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "حەرامە پارەی ئاو و كارەبا بە جام بدەینە كەسێك یان حكومەتێك، كە بە سەتڵ و قەلابە قەرزاری ئێمەیە و قەرزەكانمان نەداتەوە".
هەروەها پێیوایە حەرامە بۆ حکومەت "پشت بكاتە موچەخۆران و پارەى موچەی بڕاو و پاشەكەوتەكانى بۆ نەگێڕێتەوە".
ناس کورد پەیوەندى بە مەلا مەزهەرەوە کرد جەختیکردەوە کە ئەو قسەیە ئەو کردوویەتى و دەیان قسەى دیکەى واى کردووە و ئەوەش لە چوارچێوەى ئازادى رادەربڕیندایە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ قسەیەکى دیکە لەو بارەیەوە بکات.