گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پارتی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی دیاری كرد

2021.08.04 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی دیاری كرد

ناس كورد-

پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وەزیری پێشووتری دەرەوە و دارایی عێراقی كردە سەرپەرشتیاری كەمپینی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵمەتیشی دەستپێكرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا و كاندید لەسەر بازنەی موسڵ لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، هۆشیار زێباری سەرپەرشتی كاندید و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دەكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی 2021.

 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی حزبكەی ڕاگەیاندووە"دوێنێ ئێمە وەك لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كۆبووینەوە و بە فەرمی دەستمان بە بانگەشەی ھەڵبژاردن كرد، پارتی ٥٣ كاندیدی ھەیە لە ٣٢ بازنەی ھەڵبژاردن، كە لە دوازدە پارێزگای عێراق بەشداریی ھەڵبژاردن دەكات".

 

بڕیاریش بوو پارتی لەگەڵ لیستی موقتەدا سەدر ببنە هاوپەیمان پاش كۆتاییهاتنی هەڵبژاردن، بەڵام لە ئێستادا سەدرییەكان بایكۆتیان ڕاگەیاندووە.