گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هۆشدارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە: ئەمە کۆتا ئاگادارکردنەوە دەبێت

2021.08.04 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە: ئەمە کۆتا ئاگادارکردنەوە دەبێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کارەباى سلێمانى هۆشداری دەداتە ئەو شوێنانەی کە بە سەرپێچی کارەبایان ڕاکێشاوە و دەڵێت ئەوە کۆتا ئاگادارکردنەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کارەباى سلێمانى لە هۆشدارییەکدا (4ی ئابی 2021) دەڵێت، ئاگادارى ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە کارەبایان ڕاکێشاوە و بەفەرمى هاوبەشییان نەکردوە و پێوەرى زیرەکى کارەبایان بۆ بەستراوە، پێشتریش مانگێک مۆڵەتیان پێدرا تا بەفەرمى هاوبەشى بکەن، بۆ کۆتاجار تا 15ی ئابی 2021 مۆڵەتیان پێدەدرێت کە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى کارەبا بکەن و بەفەرمى هاوبەشى بکەن بەپێچەوانەوە لە رێگەى سیستمى پێوەرى زیرەک کارەباکەیان دەبڕدرێت و دەکوژێنرێتەوە."


دەشڵێت، ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە کە بەنایاسایی کارەبایان ڕاکێشاوە و کارەبایان هەیە و پێوەری کارەبایان نییە و پێوەرى زیرەکیشیان هەیە."