گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق رێوشوێنى بەپەلە لەبارەى کۆچ بەرەو ئەوروپا دەگرێتەبەر

2021.08.03 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق رێوشوێنى بەپەلە لەبارەى کۆچ بەرەو ئەوروپا دەگرێتەبەر

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پێکهێنانى لیژنەیەکى راگەیاند بۆ تاوتوێکردنى پرسی کۆچى عێراقییەکان و داواکردنى مافى پەنابەرى لە بیلاروسیا و لیتوانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیران کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لیژنەیەک بەسەرۆکایەتى بریکارى وەزیرى دەرەوە و ئەندامێتى وەزارەتەکانى داد و ناوخۆ و گواستنەوە و کۆچبەران و دەزگاى هەواڵگرى پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە راسپاردەکان لەو بارەیەوە بۆ ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەن بەرزدەکاتەوە لەماوەى دوو هەفتەدا.

 

پێشتر یەکێتى ئەوروپا جەختیکردبووەوە کە پێویستە عێراق بەرپرسیارێتى وەرگرتنەوەى ئەو کۆچبەرانە هەڵبگرێت کە گەیشتونەتە لیتوانیا بەشێوەیەکى نایاسایی لەرێگەى بیلاروسیاوە.