گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاردەری دەستپاكی پەرلەمان: حكومەتی كازمی چوار ساڵیتر دەمێنێت 

2021.08.03 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیاردەری دەستپاكی پەرلەمان: حكومەتی كازمی چوار ساڵیتر دەمێنێت 

ناس کورد-

 

عەبدولئەمیر ئەلمەیاحی بڕیاردەری لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی وەرەقەی سپی مانای ئەوەی ئەم حكومەتە چوار ساڵی داهاتووش دەمێنێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلمەیاحی لە بەرنامەیەكی كەناڵی فەرمی عێراق كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند " لەڕووی سیاسییەوە وەرەقەی سپی بە حكومەتێك ناكرێت دوو مانگ تەمەنی مابێت، ئەمە پەیامە بۆ هێزە سیاسییەكان لەبارەی مانەوەی ئەم حكومەتە بۆ قۆناغی داهاتوو".

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژى دووشەممە ڕایگەیاند، ڕێوشوێنە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی "وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە  

  

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران (دووشەممە 2ی ئابی 2021) مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاکسازیی کرد و ڕایگەیاند،  ڕێوشوێنە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی "وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە    

  

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، "لەو کاتەوەی کە چاکسازییەکانی وەرەقەی سپیمان دەستپێکرد بۆ چارەسەرکردنی گەندەڵییەکان هەوڵمان دەدا کەشێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بخوڵقێنین."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئابوریی وڵات لە ئەنجامی گەندەڵییەکی زۆرەوە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزم، بەڵام هیوای ئەوە هەیە  بۆ دۆخی بەهێزی خۆی بگەڕێندرێنەوە.  

  

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە، پلانەکەیان دەبێتە هۆی بنیادنانەوەی ئابوریی عێراق و گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵاتدا، هەروەها چارەسەری درێژخایەن بۆ قەیرانی دارایی دابین دەکات بە پشت بەستن بە نەوت و سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی دیکە.   

  

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کازمی ڕاشیگەیاندووە، پلانەکەیان درێژخایەنە و بەخێرایی کۆتایی نایەت، چونکە زیانی ئابوریی عێراق زۆرە و مەحاڵە بتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا پلانی چاکسازی جێبەجێ بکرێت.   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ویستی ئێمە ئەوەیە دەوڵەتی عێراق پێشبخەین، نەک ئەم حکومەتەی ئێستا، چونکە حکومەتەکان دەڕۆن و دەوڵەت دەمێنێتەوە، هەربۆیە بە هەموو ئیرادەمانەوە دەمانەوێت پایەی ئابوریی عێراق بنیادبنرێتەوە."