گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

1500 کەس لە رۆژێکدا..تەندروستى سلێمانى لەسەر ’’قۆرخکردنى ڤاکسین’’ هاتەدەنگ

2021.08.03 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
1500 کەس لە رۆژێکدا..تەندروستى سلێمانى لەسەر ’’قۆرخکردنى ڤاکسین’’ هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى راگەیاندنى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، رۆژانە لەنێوان هەزار بۆ 1500 کەس ڤاکسین وەردەگرن و قۆرخکاریی بۆ هیچ جۆرە ڤاکسینێک نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان لەتیف لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، لەئێستادا ژمارەى بنکەکانى وەرگرتنى ڤاکسین بۆ 41 بنکە زیادکراون، دواى ئەوەى 10 بنکەى دیکە زیادکران کە پێنجیان بۆ ناو شار و ئەوانەى دیکەى بۆ دەرەوەى شارن.

 

وتیشى لەئێستادا ڤاکسینەکانى ئەسترازینیکا، سینۆفارم و ڤایزەر بەردەستە و هیچ ڤاکسینێک قۆرخنەکراوە و ئەوەى بەردەستە دابەشکراوە بەسەر بنکەکاندا.

 

بەوتەى سامان لەتیف، کۆمەڵێک پابەندى پزیشکى هەیە بۆ ڤاکسینەکان، بەتایبەتى بۆ ڤایزەر کە دەبێت پزیشکى پسپۆڕ دەرزییەکە ئامادە بکات.