گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریگەرى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک لەسەر نرخ راگەیەنرا

2021.08.03 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
کاریگەرى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک لەسەر نرخ راگەیەنرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى عێراق دابەزینى بەرچاوى نرخى ماددە خۆراکییەکانى لە بازاڕەکان راگەیاند، دواى دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکى لەچوارچێوەى بەرنامەى بەشە خۆراکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تیمەکانى چاودێرى بازرگانى دابەزینى نوێی نرخى خۆراکیان تۆمارکردووە، دواى ئەوەى بڕێکى گەورەى سەبەتەى خۆراکى بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکرا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دابەزینەکە زیاتر نرخى فاسۆلیا و نۆک و نیسک و شەکر و رۆنى زەیت و دۆشاوى تەماتەى گرتووەتەوە کە بۆ یەکەمجار لەچوارچێوەى بەشە خۆراکدا دابەشکران.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەدوو مانگى رابردوودا بڕیاریدا گۆڕانکاریی لەبەشە خۆراکدا بکات و ماددەکان بۆ حەوت خۆراک بەرزبکاتەوە بەم شێوەیە:  

  

(3) سێ کیلۆ برنج بۆ هەرکەسێک  

(1) یەک کیلۆ شەکر بۆ هەرکەسێک  

(400) چوارسەد غرام دۆشاو بۆ هەر کەسێک  

(1) یەک کیلۆ پاقلە مەنی بۆ هەر کەسێک.  

(1) یەک لتر زەیت بۆ هەرکەسێک