گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر بەڵێنى کاندیدەکان هاتە دەنگ

کازمى: وەزیرەکانم لەنێوان دوو بژاردەدا سەرپشک کردووە

2021.08.03 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: وەزیرەکانم لەنێوان دوو بژاردەدا سەرپشک کردووە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەڵێنى هەندێ لە کاندیدەکان ناتوانرێت بەدیبهێنرێن و وەزیرەکانى حکومەتى لەنێوان خۆ کاندیدکردن و مانەوە لە پۆستەکەیاندا سەرپشککردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى کازمى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا بوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

کازمى وتى "هەندێ سکاڵا هەیە لەبارەى بەکارهێنانى پارەى دەوڵەت لە هەڵمەتى هەڵبژاردن لەلایەن وەزیرەکان و کاندیدەکان یان لەلایەن بەرپرسانى دەستڕۆیشتووە لە دەوڵەتەوە".

 

باسی لەوەشکرد "بۆیە خۆم كاندید نەكرد لە هەڵبژاردن تا بەخەڵك بڵێم بۆ خزمەتكردنیان هاتووم و بەیەك چاویش تەماشای هەموو لایەنەكان دەكەم".

 

کازمى وتیشى "لێکۆڵینەوە دەکەین لەئەگەرى بەکارهێنانى پارەى دەوڵەت بۆ بانگەشە، وەزیرەکانیشمان سەرپشک کردووە لەنێوان مانەوە لە حکومەت یان خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن، بۆ ئەوەى ئەو دژیەکییە دروستنەبێت کە حکومەتى لەبەردەم گەل ئیحراج کردووە".

 

کازمى باسى لەوەکرد، هەندێ سکاڵا هەیە لەسەر کاندیدەکان و بەڵێنەکانیان، بەڵێنیان بەهەندێک داوە لە حەشدى عەشایەرى دایان بمەزرێنن، لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکرێت و هەر بەڵێنێکى لەو شێوەیە ناتوانرێت بەدیبهێنرێت.