گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزیری دارایی و ئاسایش تاوتوێی ’’خۆدزینەوە لە گومرگ و باج’’ دەکەن

2021.08.03 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی و ئاسایش تاوتوێی ’’خۆدزینەوە لە گومرگ و باج’’ دەکەن

ناس کورد-

وەزیری دارایی هەرێم "بۆ ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە گومرگ و باج" لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کۆبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (3ی ئابی 2021) ئاواتی جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کرد و لەگەڵ خەسرەو گوڵ محەمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کۆبووەوە و باسیان لە نەھێشتنی کاری نایاسایی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ کرد.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، ئاوات جەناب نوری باسی لەوە کرد بە "ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت رێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە، بەم کارەش بە ئاسانی داھاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە."

 

دەشڵێت، خەسرەو گوڵ محەمەد ئامادەیی خۆی پیشان دا بەوەی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئابوری و داھاتی ئەم وڵاتەیە، بۆیە دەبین بە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی."

 

لە کۆتاییشدا ھەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری، بۆچوونی خۆیان لەسەر میكانیزمی رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج و گومرگ پێشکەش بە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کرد.

 

me_ga.php?id=4335