گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتێک توشی کۆرۆنا دەبن

وێنەیەک جیاوازیی سییەکانی کەسی کوتراو و نەکوتراو بە ڤاکسین نیشان دەدات

2021.08.03 - 16:20
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەیەک جیاوازیی سییەکانی کەسی کوتراو و نەکوتراو بە ڤاکسین نیشان دەدات

ناس کورد-

غەسان کەمال، پزیشکێکی عەرەبە لە ئەمریکا وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە جیاوازی نێوان سییەکانی کەسێک کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە و سییەکانی کەسێکی دیکە کە بە ڤاکسین نەکوتراوە نیشان دەدات، هەردوو کەسە توشی کۆرۆنا بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وێنە تیشکییەکان دەریدەخەنە کە سییەکانی ئەو کەسەی نەکوتراوە بە ڤاکسین کاتێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە بەتەواوی سپی بووە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە تەواوی دایپۆشیوە، لە کاتێکدا وێنەکانی سییەکانی ئەو کەسەی کوتراوە کەمتر سپی بووە.

 

هەروەها ئەوەش دەرکەوتووە کە سییەکانی ئەو کەسەی خۆی نەکوتاوە بە ڤاکسین هەوا بە زەحمەت پێیدا تێپەڕ دەبێت، لە کاتێکدا دووەمیان هەوا بە ئاسانی دەچێتە ناوییەوە ئەگەرچی توشی ڤایرۆسەکەش بووە.

 

غەسان کەمال کە هاوڵاتیەکی بە ڕەچەڵەک لوبنانییە لە نەخۆشخانەیەکی میسۆری بەڕێوەبەری یەکەی چاودێری چڕە، لە ساڵی 2020ەوە تا ئێستا لە ئەمریکا چارەسەری بۆ هەزاران کەسی تووشبوو بە کۆڤید-19 کردووە.

 

زۆرجار کە نیشانەکانی توشبوون بە کۆرۆنا توند دەبن هۆکاری ئەوەیە کە سییەکان توشی هەوکردن دەبن و پڕ دەبن لە شلە، کاتێک ژووری هەوا پڕ دەبێت لە شلە، ناتوانن ئۆکسجینی زیاتر هەڵمژن، کە ئەمە نیشانەی وەک کۆکە و هەناسەبڕکێ دروست دەکات.