گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چەند پێشبینییەكی سەرسوڕهێنەر لەبارەی ئایندەی ژیان و مرۆڤ

2021.08.03 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
چەند پێشبینییەكی سەرسوڕهێنەر لەبارەی ئایندەی ژیان و مرۆڤ

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی بلومبێرگی ئەمەریكی لەزاری شارەزایانەوە، ئایندەی ژیان و مرۆڤایەتی زۆر ئاڵۆزترە لەوەی بیری لێدەكرێتەوە و كۆمەڵێك گۆڕانكاری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەكە لەزاری هولدن كارنوفسكی، سەرۆكی جێبەجێكاری ڕێكخراوی "ئۆپن ڤیلانترۆبی" بۆ توێژینەوە لە بابەتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئابی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، لەگەڵ پێشكەوتنی زانستی جینات، ڕەنگە مرۆڤ بتوانێت ڕەگەزی منداڵەكەی دیاری بكات نێر بێت یان مێ، یان هەندێ تایبەتمەندی جینی هەبێت."

 

بەپێی هەندێ توێژینەوەش مرۆڤ دەتوانێت 100 ساڵ بژی بەبێ ئەوەی كێشەی تەندروستی گەورەی هەبێت، هەندێكیشی ڕادەكەن بۆ ئەوەی تەمەنی خۆیان درێژ بكەن.


هەر لەم میانەیەشدا ئەندازەی مێشك و دەمار كار لەسەر ئەوە دەكات شتە ماددییەكان لەرێگای عەقڵەوە بگۆڕدرێن و لە ئێستادا بەشێوەیەكی سنوردار مەیمونەكان دەتوانن ئەوە بكەن.