گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە پەکەکەوە بۆ یەکێتی: نابێت سلێمانی وەک هەولێری لێبێت

2021.08.03 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە پەکەکەوە بۆ یەکێتی: نابێت سلێمانی وەک هەولێری لێبێت

ناس کورد-

ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەبارەى کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، نابێت سلێمانی وەک هەولێر و دهۆکی لێبێت و دەڵێت؛ "پێمانوایە بەرپرسانی یەکێتی و خەڵکی وڵاتپارێزی سلێمانییش ڕێگا بەمە نادەن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەى ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی یەکێتی، کۆمیتەی پەیوەندیی دەرەوەی پەکەکە ڕاگەیەندراوی دابوو، ئێستاش پەکەکە هەمان هەڵوێستی هەیە و جەختی کردەوە کە "کات کاتی یەکێتییە، نەک شەڕی ناوخۆیی ناو حزبەکان، ڕۆژ ڕۆژی هێڵێکی نەتەوەیی دیموکراتیکە، کێشەی کورد بە یەکڕیزیی و لەسەر هێڵی ئازادیی و نەتەوەیی چارەسەر دەبێت."

 

کاڵکان هیوای خواست یەکێتی کێشەکانی خۆی لەسەر هێڵێکی نەتەوەیی و یەکڕیزیی و وڵاتپارێزیی چارەسەر بکات.

 

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەنەکە باسی لەوەشکرد، "سلێمانی شارێکی زۆر گرنگە، بە وڵاتپارێزیی ناسراوە، نابێت سلێمانی وەک هەولێر و دهۆکی لێبێت، ئەگەر وای لێبێت، زۆر مەترسیدارە، پێمانوایە بەرپرسانی یەنەکە ڕێگا بەوە نادەن، باوەڕمان وایە خەڵکی وڵاتپارێزی سلێمانییش ڕێگا بەمە نادەن، نابێ کەس ڕێگا بەمە بدات."

 

جەختیکردەوە کە “هەڵوێستی یەکێتی زۆر گرنگە، پێمانوایە یەکێتی لە کاتێکی نزیکدا بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی ئەو کێشانە چارەسەر بکات”.