ناس کورد-
وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند هێرشە ئەلکترۆنییەکانی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوەکانی وڵاتەکەی سەرکەوتوو نەبوون و وتی، " 33 ملیۆن هێرش کراوەتە سەریان."
.
محەمە جەواد ئازەری وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران، لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "هێرشی ئەلکترۆنی ئەمریکا بۆسەر ئێران بەتەواوی ڕاستە و ماوەیەکە ئێمە ڕوبەڕووی تیرۆرزمی ئەلیکترۆنی بووینەتەوە."
.
محەمە جەواد ئازەری ڕایگەیاند سەرجەم ئەو هێرشە ئەلکترۆنیانەی کراوەتە سەریان سەرکەوتوو نەبوون و شکستیان هێناوە.
.
وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەماوەی ڕابردوو 33 ملیۆن هێرش کراوەتەسەر سیستمە ئەلکترۆنییە کارپێکراوەکانیان، بەڵام ڕێی لە هەموویان گیراوە."
.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، هێرشێکی ئەلکترۆنیان کردووەتە سەر چەند دامەزراوەیەکی ئێران و زیانیانیان بە سیستمی چەند بنکەیەکی موشەکیی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
.