گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پەیڕەو بۆ هێزى هاوبەش’’

حکومەتى هەرێم: تا ئێستا تێبینى هەیە لەسەر خاڵە سنورییەکان

2021.08.02 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: تا ئێستا تێبینى هەیە لەسەر خاڵە سنورییەکان

ناس کورد-

سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا حکومەت تێبینى هەیە لەسەر شێوازى بەرێوەبردنى خاڵە سنورییەکان و پێداچونەوەیان پێدا دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەکیم خەسرەو ئەمڕۆ دووشەممە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى ئاماژەى بەوەکرد "گلەیی زۆرمان هەبووە لە شێوازى بەرێوەبردنى خاڵە سنورییەکان و تا ئێستا تێبینیمان هەیە، پەیڕەوێک دانراوە کە پەیوەستە بە ئیدارەدانى خاڵەکان".

 

وتیشى "لەهەمانکاتدا ئەو هێزە هاوبەشانەى کە پێویستە لەم شوێنانە بن، لە چوارچێوەى پەیڕەوێکى تایبەتدا دەبێت کاربکەن، ناکرێت تەنها هێزى وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە بەکاربێت، لە چوارچێوەى پەیڕەوێکى تایبەتدا لە ئەنجومەنى وەزیران ئەو کارە رێکدەخرێت".

 

عەبدولحەکیم خەسرەو باسى لەوەشکرد، هەروەها پێداچونەوە بەگرێبەستى ئەو کۆمپانیایانەدا دەکەن کە خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکەن لەو خاڵە سنورییانە، بەشێکیان پێویستە هەڵوەشێنرێنەوە، بەشێکیان پێداچونەوە بە دابەشکردنى داهاتەکانییەوە دەکرێت، بەشێکى دیکەشى پەیوەستە بە یەکخستنى ئەو پارانەى وەردەگیرێن.