کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ، لە بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاهێنەرێک دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ.
ئەمڕۆ دووشەممە رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، منداڵەکە کچە و لە لایەن ڕاهێنەرەکەیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
بەپێی زانیارییەکان، باوک و دایکی منداڵەکە هەردووکیان نابیستن سکاڵایان لەسەر ڕاهێنەری کچەکەیان تۆمار کردووە کە ئازار داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕێکخراوەکە بڵاویکردوەتەوە دەستدرێژی کارەکە ناوی ” بابەک. م”ە و خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری یەکێک لە زانکۆکانی بۆکانە و هاوڕێی باوکی ئەو کچە بووە و وەکوو ڕاهێنەر لەماڵیان بووە.
ڕووداوەکە ڕۆژی هەینی 31ی ئایاری 2019 ڕوویداوە بەپێی بەڵگەکان دەستدرێژی کراوەتە سەر منداڵەکە، دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕێندراوەتەوە ماڵەوە و بڕیارە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ورمێ بکرێت.
هاوکات هەر هەمان ڕؤژی ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.