گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

هەرێمی کوردستان؛ پلەکانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دادەبەزن و باران دەبارێت

2021.08.02 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان؛ پلەکانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دادەبەزن و باران دەبارێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو بارانبارینەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت و بۆ سبەینێش ئەگەری بەردەوامیی هەیە، هاوکات پلەی گەرمیش بۆ نزمترین ئاست لەمانگی ڕابردووەوە دادەبەزێت و دەگاتە 38 پلە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕآگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم (دووشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەو ناسەقامگیریەى لە کەشى ناوچەکەمان هەیە بەردەوامى دەبێت بە تایبەت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانى  کەم و هەندێ جار هەورە بروسکەش دەبێت و ئەگەرى پروشکە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامى دەبێت بۆ سبەى، بەڵام ئاستى دابارینەکە کەم دەبێتەوە و زیاتر ئاسمان بە نیمچە هەورى دەبێت .

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text