گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەى ڤاکسین و دەستپێکى خوێندن

2021.08.01 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەى ڤاکسین و دەستپێکى خوێندن

ناس کورد-

 

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا (٤٢٦٢) چوارهەزار و دوو سەدو شەست و دوو مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەت  پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە.

 

داواش لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات بۆئەوەی پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەن رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆڤید ١٩ و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکانیان.