گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەواد زەریف: كەس هاوپەیمانی ئێران نییە  

2021.08.01 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
جەواد زەریف: كەس هاوپەیمانی ئێران نییە  

ناس کورد-

 

محەمەد جەوا زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە پەیوەندییەكانی دەرەوەدا ناكرێت متمانە بەهاوپەیمانەكانیش بكرێت و وتی "ئێران هیچ هاوپەیمانێكیشی نییە". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم لێدوانەی زەریف كە ئەمڕۆ (1 ئابی 2021) ئیران ئینتەرناشناڵ بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی بەدوای ئەوەدا هات كە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێرانی 28 ی تەمموز لە دوا كۆبوونەوەی لەگەڵ حكومەتی ڕۆحانی ماوە كۆتاییهاتوو ڕایگەیاند "دەركەوت متمانە بە رۆژئاوا سەركەوتوو نەبووە".

 

لەسەردەمی حكومەتی حەسەن ڕۆحانی 6 گەڕی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ڕؤژئاوا لەبارەی دۆسییەی ئەتۆمی بەڕێوەچووە بەبێ گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەی كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی. بڕیاریشە حكومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی ئەم دۆسییەیە وەرگرێت.