ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا دەسەڵاتى پێدانى مۆڵەت بە پڕۆژەى وەبەرهێنان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕبکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی نوسراوێکى دەستەى وەبەرهێنان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دواى تەواوبوونى رێکارەکان پێویستە فۆرمى مۆڵەت رەوانەى دەستەى وەبەرهێنان بکرێت بەمەبەستى وردبینى، ئەگەر لەماوەى ١٤ رۆژدا هیچ تێبینییەک نەبوو، مۆڵەتەکە بە وەرگرتنى رەزامەندى هەژمار دەکرێت.