گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خانوویەكی سێ نهۆمی’’

کتێبێکى نوێ: ماڵی بن لادن بەهۆی تەنافێكی جلەوە ئاشكرابوو

2021.08.01 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
کتێبێکى نوێ: ماڵی بن لادن بەهۆی تەنافێكی جلەوە ئاشكرابوو

ناس کورد-

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی كتێبێكی نوێ لەسەر ژیانی ئوسامە بن لادن، ئاشكرابوونی حەشارگە و ماڵەكەی لە ئابوت ئابادی پاكستان بەهۆی تەنافی جلی سەربانی ئەو خانووە سێ نهۆمییەوە بووە كە بەتایبەت دروستیكردبوو. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەی نیویورك پۆست چەند بڕگەیەكی لە كتێبێكی نوێ بڵاوكردەوە بەناوی "هەڵكشان و داكشانی ئوسامە بن لادن"، لەهەندێك لەو بڕگانەشی كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات، لەپاش هێرشەكانی 11 سێبتەمبەری 2001 بن لادن لە ئەفغانستان پاشان لە باكوری پاكستان خۆی حەشار داوە و دواتر لەڕێگەی كەسێكی پاكستانییەوە خانوویەكی سێ نهۆمی لە ئابوت ئاباد دروستكردووە بۆ نیشتەجێبوون. 

 

بەگوێرەی ئەم كتێبە نوێیە، خانووە سێ نهۆمییەكەی بن لادن كە بەتایبەت دروستكرابوو بەوە بووەتە جێگەی گومانی دەزگا هەواڵگرییەكان كە هێڵی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی تێدا نەبووە، پەنجەرەی زۆر كەم بووە، حەوشەكەی بەرزبووە لە هەموولایەكەوە و زبڵیشیان فڕێ نەداوە و لەحەوشەكە سووتاندوویانە. 

 

ئەوەشی زیاتر گومانەكانی زیاتر كردووە تەنافێكی جل بووە لەسەربان كە جلی یەك پیاو و كۆمەڵێك ژن و منداڵی پێوە هەڵدەواسرا كە هی سێ ژنەكەی بن لادن و 9 منداڵەكەی بوون، ئەمەش زۆر زیاتر بوو لەهی ئەو ماڵە پاكستانییەی خانووەكەیان بەناوەوە بووە و گوایە ئەوانی تێدا دەژین. 

 

كتێبەكە باس لەوەش دەكات، پاش ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لە 14 كانونی یەكەمی 2010 ئەم بەڵگانەیان خستووەتە بەردەستی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا، فەرمانیكردووە هێرش بكەنە سەر خانووەكە و پلانەكەش لە 1 مایۆی و 2011 جێبەجێكراوە و لەئەنجامدا كوشتنی بن لادنی لێ كەوتەوە كە داواكراوی یەكەم بوو لەئەمەریكا بەهۆی كوژرانی 2977 هاوڵاتی ئەمەریكی لە هێرشەكانی 11 سێبتەمبەر.