گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن وادەی خۆتۆمارکردنی بۆ کارمەندانی سەر سندوق درێژکردەوە

2021.08.01 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن وادەی خۆتۆمارکردنی بۆ کارمەندانی سەر سندوق درێژکردەوە

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق حەوت ڕۆژ ماوەى خۆتۆمارکردنی بۆ کارمەندی سەر سندوق درێژکردەوە کە ئەمڕۆ دوا ڕۆژی بوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لەو کەسانە دەکات خوازیارن ببنە کارمەندی سەر سندوق لە ڕۆژی دەنگداندا پەلە بکەن لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی خۆ تۆمارکردن بەر لە کۆتایی هاتنی وادەی دیاری دراوە.  

  

کۆمسیۆن لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا (1ی ئابی 2021) ئاماژەی بەوەش دەکات، ئەو کەسانە پێویستە فۆڕمەکە بە کاغەز وەربگرن و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ و بەڵگەنامەکانی پێوە هاوپێچ بکەن و لە نزیکترین ماوەدا ڕادەستی نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن بکەن.  

  

لەم لینەکەوە فۆڕمەکە وەربگرە  

  

دەشڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوە وادەی هەڵبژاردنى پەرلەمانیى داهاتوو کە بڕیارە ڕۆژى 10ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، وادەی خۆتۆمارکردن بۆ کارکردن وەک کارمەندى هەڵبژاردن خەریکە کۆتایى دێت کە بەروارەکەى 1ی ئابی 2021ـە.  

  

باسی لەوەشکردووە کە "ڕۆژانى هەینى و شەممەش دەوامى ئەو ناوەندانە بەردەوامە."