ناس کورد-
لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە قەزای شارەزوور دەمەقاڵێ و شەڕە بەرد و کورسی لەنێوان چەند کەسێکدا دروست دەبێت و لە ئەنجامدا کەسێک کورسییەکی کێشاوە بەسەری یەکێکی دیکەدا و کوشتویەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 1ی ئابی 201) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزوور لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێکدا دروست بووە و کردوویانە بە شەڕ."
وتیشی، "لە شەڕەکەدا بەرد و کورسی بەکارهێنراوە و تیایدا یەکێک لە شەڕکەرەکان کورسییەکی کێشاوە بەسەری یەکێکی دیکەدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، "کوژراوەکە تەمەنی 57 ساڵە و خاوەنی ژن و منداڵە، چەند کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە."