ناس کورد-
ئاسایشی شارەزوور ڕایگەیاند، هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕی جۆری (بەطح و ترێل) دەستپێدەکەنە و تەنها 48 کاتژمێر دەدەن بە خاوەنەکانیان ئەگەر ماتۆڕەکانیان دەستبەسەردەکرێت و خۆشیان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی شارەزوور لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1ی ئابی 2021) دەڵێت، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور بۆ نه‌هێشتنی دیارده ناشارستانییه‌كان و به‌كارهێنانی ماتۆڕی بێسه‌ره‌تا و بێزاركردنی هاوڵاتیان له ڕێگه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیله‌وه "سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانمان پێگه‌یشتووه كه ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلی دووتایه‌ی جۆری (بهطح و ترێل) بوه‌ته باو و به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و بێزاركه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ندێك گه‌نجه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن و به‌شێوه‌ی تیم و گروپ له‌سه‌یرانگا و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و كۆلانه‌كاندا تێدهپرن و ده‌نگێكی بێزاركه‌ری هه‌یه و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانمان پێبگات."
دەشڵێت، "بڕیارماندا ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ماتۆڕانه‌دا بیگیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی یاسا بكرێته‌وه بۆیه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین خاوه‌ن و بهكهرهێنهری ئه‌و دوو جۆره ماتۆڕسكیلهن له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ئه‌و ماتۆڕانه له سنوری بهڕیوهبهرایهتیماندا نه‌هێلن و به‌كاری نه‌هێنن دواتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له كه‌س ناكرێت و دوای ئه‌و كاته دیاری كراوه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ست بهسهرماتۆڕهكهیدا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه."
جەختی کردووەتەوە کە "بڕیاره‌كه‌ش ته‌نها ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه ماتۆڕه‌كانیان له‌ناو شه‌قامه‌كاندا پێبگیرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و زانیاریان له‌سه‌ر كۆده‌كه‌ینه‌وه و ڕووبه‌ڕوی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌جۆرێك ماتۆره‌كانیان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵگرتبێت یان شاردبێتیانه‌وه."