ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.5 پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی قەزای داتچا سەربە پارێزگای موغڵا ناوچەی ئیجە رۆژئاوای تورکیای هەژاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی ئەوەی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 07:31 خولەک و لە قوڵایی 14.85 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
چەقی بوومەلەرزەکەش لە دووری 41.22 کیلۆمەتر لە شاری داتچاوە بووە.
ئیسماعیل چاتاکلی، جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا دەربارەی بوومەلەرزەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە و بەدواچوونیش بەردەوامە".
دوێنێش کاتژمێر 10:57خولەکی شەو بەگوڕی 4.5 پلە و کاتژمێر 02:25 بەگوڕی 4.2 پلە دوو بوومەلەرزە قەزای داتچایان هەژاند.