گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دژە تیرۆری عێراق: چەندین تۆڕی تیرۆریستی لە شارەكان گیراون

2021.07.31 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆری عێراق: چەندین تۆڕی تیرۆریستی لە شارەكان گیراون

ناس کورد- 

فەریق ڕوكن عەبدولوەهاب ساعیدی فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند چەندین پلانی تیرۆریسی پووچەڵ كراونەتەوە و چەندین تۆڕیتر لە شارەكانی عێراق گیراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساعیدی لەنامەیەكدا بۆ كارمەندانی دەزگاكە (31 تەمموزی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات ئەم هەفتەیە "ئازاربەخش بووە بۆ پاشماوەی تیرۆریستان" و بەهۆی هەوڵی هەواڵگرییەوە لەشارەكان چەندین تۆڕ گیراون و چەندین پیلان پووچەڵ كراونەتەوە كە لەكاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێن.

 

لە كۆتاییشدا ساعیدی ستایشی هەوڵەكانی دەزگاكە و پاڵپشتی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی دەكات و بەڵێن دەدات "دەستی ئەوانە ببڕن كە یاری بە ئاسایشی وڵات دەكەن".