ناس کورد-
بەهۆى پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە، لە شارى هەولێر 12 یانە و ڕێستۆرانت و کافێ داخران و قائیمقامیەتى شارەکەش جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕێکارى یاسایى بەرامبەر خاوەنکانیان دەگیردرێتە بەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قائیمقامیەتى هەولێر (31ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، له‌سه‌ر بڕيارى و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، لیژنه‌كانى پشکنين و چاودێری قائيمقاميه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شت و گوزار هەڵمەتێکى گەڕانیان ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتووە، بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕيار و ڕيكارهكانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماييه ته‌ندروستيه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، 12 یانە و ڕێستۆرانت و کافی دیکە به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سهپێچى له بڕياره‌كان داخران، ڕێكارى ياسايى بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگيرێته‌به‌ر.
قائیمقامیەتى هەولێر جەختى لەوەش کردووەتەوە، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لێژنه‌كانى پشکنين و چاودێری قائيمقاميه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شت و گوزار، به‌رده‌وامه و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاوڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستيه‌كان و ڕێكارهکانى خۆپارێزى و بڕيار و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر.