گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە پارێزگایەکی عێراق کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کرایە زۆرەملێ

2021.07.31 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
لە پارێزگایەکی عێراق کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کرایە زۆرەملێ

ناس کورد-

فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای کەربەلا لە باشوری عێراق وەرگرتنی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر خاوەن فرۆشگاکان، خواردنەگەکان وشوێنە گشتییەکان بەزۆرە ملێ سەپاند وهەڕەشەی ئەوەشی کرد هەرکەس ڕەتی بکاتەوە ڤاکسین وەربگرێت شوێنەکەی دادەخرێت و بەبری 500 هەزاردینارسزای دارایی دەدەرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەکە ( 31ی تەموزی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، " ئەم هەفتەیە فەرمانگەی تەندروستیی کەربەلا هەڵمەتێکی کوتانی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ خاوەن فرۆشگاکان و خواردنەکەکان و شوێنە گشتییەکان دەستی پێ کردووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەڵمەتەکە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی خالید ئەعرەجی، بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەستی پێی کردووە، بۆیە تیمەکانی خۆپارێزی تەندروستی بەشێوەیەکی چڕ لە ناوەندی پارێزگا و قەزا و ناحییەکانی سنوری پارێزگاکە دەستیان بەو هەڵمەتە کردووە".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دەبێت خاوەن فرۆشگاکان و کارمەندانی ئەو شوێنە گشتییانە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن و هەر کەسێک ڕەتیبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت و بەبڕی 500 هەزار دینار سزای دارایی دەدرێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ( شەممە 31ی تەموزی 2021) وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 62 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستدا.

 

هاوکات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، 16 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ وهه‌زار و 695 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه‌ بوون.




بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 616 هەزار کەس لەعێراق وهەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە ملیۆنێک و 455 هەزار لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 798 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان و 18 هەزار و 595 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.